زانایەكی بواری ڤایرۆس: دەزانین چۆن ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین سەریهەڵداوە

17/04/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
زانایەكی فەرەنسی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ پزیشكی پێیوایە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19) رەنگە لە تاقیگەیەكی چینی-یەوە دزەی كردبێت، بە دوریشی دەزانێت سەرچاوەكەی بازاڕی فرۆشتنی گیانلەبەران بێت لە شاری ووهان.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی "cnews"، لۆك مۆنتینیێ توێژەر و زانای بواری ڤایرۆس لە فەرەنسا و جیهان و دۆزەرەوەی ڤایرۆسی (HIV) هۆكاری توشبون بە ئایدز، لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردوە، كە تاقیگەكەی شاری ووهان-ی چین لە ساڵی 2000-ەوە سەرقاڵی توێژینەوەیە لەسەر ڤایرۆسەكانی خێزانی (كۆرۆنا)، هەربۆیە بونەتە پسپۆڕی ئەو بوارە.
زانا فەرەنسییەكە وتوشیەتی "زنجیرەیەك لە ڤایرۆسی ئایدز خراوەتە نێو مادەی بۆماوەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەو ئامانجەی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی (HIV) پەرەی پێبدرێت". بەڵام رەخنە لەو هەنگاوە دەگرێت و بە كاری هاوشێوەی جادوگەرێكی سەرەتایی وەسفی دەكات.
لۆك مۆنتینیێ توێژەر و زانای بواری ڤایرۆس لە ساڵی 2008دا خەڵاتی نۆبڵی بۆ بواری پزیشكی وەرگرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group