نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه چاكبوونه‌وه و ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش باس له چاكبوونه‌وه‌ی چوار ئه‌ندامی خێزانێك ده‌كات له‌و پارێزگایه.
سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه چاكبوونه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
وتیشی، كۆی گشتی ئه‌و تووشبووانه‌ی چاكبوونه‌وه گه‌یشتوه‌ته 116 كه‌س.
له لایه‌كی تره‌وه ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، چوار توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا، پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته له‌ناو قاوشی تایبه‌ت به كۆرۆنا بوون و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، به ته‌واوی چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه.
راشیگه‌یاندووه، "توشبووه‌كان پیاوێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵ و دوو ژنی 72 و 37 ساڵ و منداڵێكی 5 ساڵان بوون و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه، كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی خێزانێك بوون".
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا 337 كه‌س له هه‌رێمدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 260 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.