نه‌وا
له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا نزیكه‌ی 600 كه‌س له به‌ریتانیا به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئیسپانیاش جارێكی تر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون، رووی له هه‌ڵكشان كرده‌وه.
سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 596 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و پێنج هه‌زار و 850 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمار كراون.
تا ئێستا 120 هه‌زار و 67 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له به‌ریتانیا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 16 هه‌زار و 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌تی تره‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژبوو ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا له ئیسپانیا رووی له دابه‌زین كردبوو، به‌ڵام له دوێنێوه 410 كه‌س له‌و وڵاته به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچی روسیاشه به خێرایی ڤایرۆسه‌كه تێیدا بڵاوده‌بێته‌وه و له 24 كاتژمێری رابردوودا شه‌ش هه‌زار و 60 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆمار كراون و 48 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.