عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بۆ زیاتر لە مانگێك درێژكردەوە

19/04/2020 عێراق

نەوا
لیژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ تاوەكو 22ی ئایار درێژكراوەتەوە.
لیژنەكە لە دوای كۆبوونەوەی خۆی، كە بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر بەڕێوەچوو، راشیگەیاند، بڕیارەكە داخستنی خوێندنگا، زانكۆ و مزگەوت و شوێنە ئایینیەكان و مۆڵەكان دەگرێتەوە.
لیژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، رێگری لە هەركۆبونەوەیەكیش دەكرێت كەلە نێوان سێ كەس زیاتردا بێت.
ئەوەشی خستوەتەرشوو، كە لە رۆژدا رێگە بەكردنەوەی دوكان و كارگەكان دەدرێت و لە كاتژمێر 7 ی ئێوارەوە بۆ 6 ی بەیانی بە تەواوەتی هاتوچۆ قەدەغە دەكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group