نه‌وا
زانكۆى دیاله له عیراق ئاشكرایكرد، ئامێرێكى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردنیان دروستكردوه، كه زۆر له‌و ئامێرانه‌ى هاورده ده‌كرێن باشتره و تێچوشى زۆر كه‌متره.
له‌و باره‌یه‌وه ئیسماعیل ئیبراهیم راگرى كۆلێژى پزیشكیى زانكۆى دیاله، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، تیمێكى پزیشكیى هه‌ردوو كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى زانستى و كۆلێژى پزیشكى، به‌هاوكاریى سه‌رۆكایه‌تیى زانكۆكه، توانیویانه ئامێرێكى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد دروست بكه‌ن.
باسى له‌وه‌شكردوه، ئامێره‌كه ته‌نها 500 دۆلارى تێچوه، له‌كاتێكدا ئامێری هاورده‌كراوى ئه‌مریكى یاخود چینى زیاتر له 5 هه‌زار دۆلارى تێده‌چێت.
راگرى كۆلێژى پزیشكیى زانكۆى دیاله ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، ئامێره عێراقیه‌كه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه زیاتر له 10 كه‌س به‌كاریبهێنن، به‌پێچه‌وانه‌ى هاورده‌كراوه‌كه‌وه كه ته‌نها بۆ یه‌ك كه‌سه، ته‌ئكیدیشى كرده‌وه، ئامێره‌كه ده‌درێته به‌شى جیاكه‌ره‌وه‌ى ته‌ندروستیى دیاله.