نه‌وا
پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی دوپاتیده‌كاته‌وه، كۆرۆنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیستمی ئابوریی جیهان ده‌بێت و چین ده‌بێته یه‌كه‌م هێزی ئابوریی جیهان، به‌ڵام ئه‌مریكا و سه‌رمایه‌داریش ده‌توانێت خۆی بگرێته‌وه.
پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، وه‌كو پسپۆڕێكی ئابوری به‌شداریی گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وای كرد، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌رووی ئابورییه‌وه ئه‌مریكا یه‌كه‌م و چین دووه‌م هێزی جیهانن، به‌ڵام به ماوه‌یه‌كی كه‌م و دوای كۆرۆنا، چین ده‌بێته یه‌كه‌م هێزی ئابوریی جیهان، به‌و پێیه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م ڤایرۆسی كۆرۆنای كۆنترۆڵكرد، له‌كاتێكدا ئێستا جیهان سه‌رقاڵی ڤایرۆسه‌كه‌یه و چین كۆنترۆڵی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.
عه‌لی قه‌ره‌داغی پێشی وایه، ئه‌و هێزه سیاسی و ئابورییه‌ی چین، جیهان ده‌گۆڕێت و نابێت ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا تیایه‌تی، دوای كۆرۆنا به‌رده‌وام بێت.
به‌ڵام پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، نه‌یشارده‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی دانراوه و دیموكراسیش هیچ شتێك پیرۆز ناكات و هه‌رچییه‌ك سوودی هه‌بێت وه‌ریده‌گرێت، ئه‌وه‌ش ئازایه‌تی و گه‌وره‌ییه، بۆیه ئه‌مریكا ده‌توانێت خۆی بگرێته‌وه، له‌كاتێكدا شیوعیه‌ت وانه‌بوو بۆیه كه‌وت.
عه‌لی قه‌ره‌داغی وتیشی، گرنگه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاربكه‌ن و سوود له‌وه وه‌ربگرن و چی خاڵی هێزه وه‌ریبگرن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، چیش خاڵی لاوازییه لایبده‌ن.