نه‌وا
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی عیراق ئاشكرای كرد، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه و ده‌شڵێ، له زووترین كاتدا مووچه خه‌رج ده‌كرێت.
فازل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی عیراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی رایگه‌یاندووه، هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و 453 ملیار دیناره‌ی به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، پێشبینی ده‌كرێت به‌زوترین كات مووچه له به‌غداوه خه‌رج بكرێت، هه‌تا وه‌زاره‌تی دارایی خۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه خه‌رج بكرێت."
نه‌بی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد: "سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد هه‌موویان له سه‌رخه‌تن بۆ خه‌رجكردنی مووچه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك نوێنه‌رایه‌تیی بیانیش هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت."
پێشتریش ناوبراو له میانی گفتوگۆی نیو كاتژمێری رادیۆ نه‌وا گه‌شبینی خۆی نیشاندابوو به‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا جۆرێك له ده‌ربازبوون له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رووده‌دات، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه، كه دۆخی عیراق به‌شێوه‌یه‌كه ده‌بێت مانگانه و رۆژانه گفتوگۆ و رێككه‌وتن بكه‌یت له‌گه‌ڵ به‌غدا.
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پێشبینیشی كردبوو، عیراق ده‌ست بۆ یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی ببات بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی و پێویسته له‌و پاره‌یه‌ش 453 ملیاره‌كه‌ی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش بنێرێت.