نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له نوسێنێكدا به‌ناونیشانی یه‌ك قوربانی ئه‌نفال به 300 هه‌زار"، بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ڵێت، "ئه‌و بێ حورمه‌تی كردنه به ئه‌نفال و كیمیاباران راگرن"!
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین له نوسینێكدا له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت: "له كاتێكدا عیراق له دادگایه‌كی عادیلانه ته‌واوی سه‌رانی به‌عس و تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال و كیمیاباران له سێداره دا و به‌سزای خۆی گه‌یاندن، به‌ڵام ئێوه داڵده‌ى مسته‌شاره‌كانی ئه‌نفالتاندا".
راشیگه‌یاندووه، "عیراق به یاس قه‌ره‌بوی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی و شه‌هید و كه‌سوكاری قوربانیانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كرده‌وه، ئێوه نه خۆتان قه‌ره‌بوتان كردنه‌وه، نه هیشتان عیراق راسته‌وخۆ قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری ئه‌نفال بكاته‌وه، ئێستاش هێنده بێ حورمه‌تن هاتون ئه‌و قه‌زییه ئینسانیه‌یه گه‌وره‌یه ده‌فرۆشنه‌وه به پاره، ئێوه ئه‌زانن ئه‌وه چ بێ رێزییه‌ك و هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه؟ میلــــله‌ت هه‌یه قه‌زیه‌ی ئینسانی بفرۆشێت به پاره؟ هه‌رچی تاڵانییه كردتان، رێگه‌تان نایه‌ین ئێسك‌و پروسكی ئه‌نفالكراوه‌كان بفرۆشن".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "بۆ زانیاریتان شانده‌كه‌ی هه‌رێم له به‌غداد بۆ هه‌ر قوبانیه‌كی ئه‌نفال داوای 300 هه‌زار دۆلاری له حكومه‌تی عیراق كردوه‌و بۆ هه‌ر بریندارێكیش 150 هه‌زار دۆلار".