بەرازیل لە رووی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆناوە پێش چین كەوتەوە

01/05/2020 جیهان
نەوا
ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە بەرازیل بەخێرایی لە بەرزبوونەوەدایە.
بەپێی نوێترین ئامارەكان ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە بەرازیل بۆ 87 هەزار كەس بەرزبوەتەوە و لەو ژمارەیە زیاتر لە شەش هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەم پێیە بەرازیل لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنایان تێدا تۆمار كراوە، پێش چین كەوتوەتەوە لە پلەی نۆیەمدایە.
چین كەسەرتا ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبوەوە، 82 هەزار و 874 حاڵەتی تووشبوون و چوار هەزار و 600 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group