ئێران.. زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

01/05/2020 جیهان

نەوا
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆمار كراون و 63 كەسی تریش گیانیان لەدەستداوە.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا كیانوش جەهانپور راشیگەیاند، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی گەیشتوەتە 95 هەزار و 644 كەس و لەو ژمارەیە شەش هەزار و 91 كەس گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشكرد، زیاتر لە 76 هەزار تووشبوو چاكبوونەوە و  لە كۆی 14 هەزار كەس كە لە نەخۆشخانە ماونەوە باری تەندروستی دوو هەزار و 899 كەس ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئێران لە دوای توركیا دووەم وڵاتی ئاسیایە، كە زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە و چینیش لە پلەی سێهەمدایە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group