وایانزانی منداڵی رفاندوە بەڵام ژنەكەی دەرچو!

02/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
پۆلیسی ویلایەتی میریلاندی ئەمریكا شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بە گومانی رفاندنی كچێكی منداڵ، دەستگیردەكەن، بەڵام توشی شۆك دەبن، كە دەبینن ژنی خۆیەتی.
بەگوێرەی وردەكاری هەواڵەكە، كە میدیای ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، ئەو ژنە ناوی توری سمیس-ە و تەمەنی 22 ساڵە، بەڵام پۆلیس وایزانیوە تەمەنی 13 ساڵە و لەوبارەیەوە دەڵێت "كە پۆلیس رایگرتین، زۆر توڕە بوم، چونكە پرسیاری كرد چی پەیوەندییەكم بە ئیدی تەمەن 49 ساڵی شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەوە هەیە؟".
دەشڵێت "كاتێك پۆلیسەكان دڵنیابونەوە لەوەی تەمەنم 22 ساڵە و منداڵ نیم و روخساری خۆم منداڵانە دەردەكەوێت، پێكەنین و بەجێیانهێشتین".
بەگوێرەی زانیارییەكان، پۆلیسی ویلایەتی میریلاند لەلایەن هاووڵاتییەكی شاری بالتیمۆرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێگەیشتوە و بەنیگەرانییەوە باسی لەوەكردوە، كە منداڵێك لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگرەوە رفێندراوە.
ئیدی نزیكەی 27 ساڵ لە توری هاوژینی گەورەترە و لەوبارەیەشەوە ژنەكە دەڵێت "لە یانەیەكی خواردنەوە ناسیم و خۆشەویستی كەوتە نێوانمانەوە، لە مانگی 11ی ساڵی 2019شەوە بە فەرمی بوینەتە هاوسەری یەكتری".
نیگەرانە لەوەشی، كە بە هاوسەرەكەی دەڵێن "باوكێكی خۆش" یاخود "باوكی شیرین"، كە مەبەستیانە سوكایەتی پێبكەن بەوپێیەی حەزدەكات لەگەڵ كچی هەرزەكار و لاودا بێت و پارەیان تێدا خەرج بكات. بەڵام توری دەڵێت "ئێمە هاوشێوەی هەر دوو هاوسەری ئاسایین، حەزدەكەین پێكەوە بچینە دەرەوە و شوێنی نوێ ببینین و بگەڕێین و تەماشای فیلم بكەین...زۆر خۆشحاڵیش بوم لەو ساتەی داوای هاوسەرگیری لێكردم و خۆشترین ساتەكانی ژیانم بوو".
لەكۆتاییشدا وتویەتی "لەئێستادا بیر لە خستنەوەی منداڵ ناكەینەوە، چونكە گەشت و گەڕانی زۆرمان لەبەردەمدایە ئەنجامیان بدەین".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group