نه‌وا
پاش نزیكه‌ی دوومانگ له كه‌ره‌نتین هاوڵاتیانی ئیسپانیا رێگه‌یان پێدرا به شێوه‌یه‌كی سنوردار و و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو له ماڵه‌كانیان بچنه‌وه ده‌ره‌وه.
به‌پێی بڕیاری نوێی حكومه‌تی ئیسپانیا هاوڵاتیان ده‌توانن رۆژانه له كاتژمێر شه‌شی به‌یانی بۆ 10ی پێشنیوه‌ڕۆ هه‌روه‌ها هه‌شتی ئێواره بۆ 11 شه‌و به مه‌به‌ستی وه‌رزش كردن له‌ماڵ بچنه ده‌ره‌وه.
پێشتریش منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 14 ساڵ رێگه‌یان پێ‌درابوو، كه له كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆوه تا 7 ئێواره له ماڵ بچنه‌ده‌ره‌وه.
ئیسپانیا له رووی زۆری ژماره‌ی تووشبوانه‌وه له دوای ئه‌مریكا له پله‌ی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه، كه گیرۆده‌ی كۆرۆنان و تا ئێستا زیاتر له 245 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون له‌و وڵاته تۆمار كراون و زیاتر له 25 هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پێشتر هاوڵاتیانی ئیسپانی ته‌نها بۆ كڕینی پێداویستیه‌كانیان ده‌یانتوانی له ماڵ بچنه‌ده‌ره‌وه.