نه‌وا
رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ره‌نسى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆتایى به سیستمى جیهانى ده‌هێنێت، كه له دواى شه‌ڕى دووه‌می جیهانه‌وه دروستبوه و فه‌رمانڕه‌وایى ئه‌مریكاش به‌سه‌ر جیهانه‌وه كۆتاییدێت.
رۆژنامه‌كه له وتارێكی گه‌وره رۆژنامه‌نوسه‌كانیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌ستانه‌وه‌ى چین رۆڵێكى گرنگى بینى له تێكدانى سه‌قامگیرى سیستمى جیهانیدا، ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به دواكه‌وتنى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى له ئاگاداركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له مه‌ترسیه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، كه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه پشت به په‌كین ده‌به‌ستێت.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئێستا ئه‌مریكا وه‌ك پێشتر رۆڵى سه‌ركرده‌ى جیهان نابینێت به‌تایبه‌تى، كه له سه‌ده‌ى 20دا ئه‌و رۆڵه‌ى ده‌بینى، هه‌روه‌ك تواناى واشنتۆن له بینینى ئه‌و رۆڵه زۆر دابه‌زیوه به‌تایبه‌تى له ساڵانى رابردودا، هه‌روه‌ها قه‌یرانى كۆرۆنا ئه‌مریكاى زۆر لاواز كرد و زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتى جیهانه، ئه‌وه‌ش وایكرد واز له بانگه‌شه‌ی سه‌ركردایه‌تییكردنى جیهان بهێنێت.
هه‌ر به‌پێى بۆچونی گه‌وره رۆژنامه‌نوسه‌كانی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی، كۆرۆنا گورزێكى مه‌ترسیدارى له یه‌كێتیى ئه‌وروپاش داوه، كه هاوپه‌یمانى ئه‌مریكایه، ته‌نانه‌ت یه‌كێتییه‌كه بێده‌سه‌ڵات بوو له هاوكاریكردنى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌ندامی خۆى، كه به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه زیانى زۆریان پێگه‌یشتوه وه‌ك ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها بۆ زیادكردنى كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستكردنى سیستمێكى جیهانى نوێ له‌سه‌ر یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێویسته پێداچونه‌وه به هه‌یكه‌لى خۆى و ده‌زگاكه‌یدا بكاته‌وه.