نه‌وا
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، له‌م رۆژانه‌دا زیاتر له 800 ملیار دینار چۆته بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم و پاره‌كه‌ی لوبنانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه پرسیار له هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه ده‌كات.
سۆران عومه‌ر، كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه له په‌رله‌مانی كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، ره‌خنه له دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێت، ده‌ڵێت "تا مانگ نه‌كه‌ن به 60 رۆژ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ناكه‌ن، موچه‌كه‌ش به 30 رۆژ دابه‌شده‌كه‌ن، به‌م پێیه مانگ ده‌ڕوات بۆ 90 رۆژ".
په‌رله‌مانتاره‌كه ئاشكراشیكردووه "به‌پێی زانیارییه‌كان، پاره‌كه‌ی لوبنانیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه! له‌م رۆژانه‌شدا پاره‌یه‌كی زۆر چووه‌ته بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له هه‌ولێر، بڕه‌كه‌شی زیاتره لە 800 ملیار دینار!"، بۆیه ده‌پرسێت "پاره هه‌یه بۆ دابه‌شی ناكه‌ن؟".