نه‌وا
هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانی وه‌ته‌نییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی بده‌ن.
له‌و باره‌وه هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه رایگه‌یاند، له هه‌نگاوه‌كانی كازمیدا بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كیان به‌دینه‌كردووه، به ئاراسته‌ی جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی هاولاتیان، به تایبه‌تی كه به میكانیزمێكی ناڕون وه‌زیره‌كانی ده‌ستنیشان كردووه.
باسی له‌وه‌شكردووه، مسته‌فا كازمی داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌رانی بۆ به سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووندوتیژیان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران نواندووه، پشتگوێخستووه، بۆیه له به‌ر كۆی ئه‌و هۆكارانه ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی ناده‌ن و به‌شداری له دانیشتنی تایبه‌ت به متمانه‌به‌خشین به حكومه‌تی نوێش ناكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاساش له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، به‌شداری كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ناكه‌ن‌و ده‌نگیش به‌كابینه‌كه‌ی ناده‌ن.
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه كاری زۆریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن، به‌ڵام له‌گفتوگۆكان نه‌گه‌یشتوون به‌ئه‌نجام، بۆیه به‌شداری كابینه‌كه ناكه‌ن.