راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عیراق بۆ كاتێكی نادیار درێژكرایه‌وه‌

07/06/2020 عێراق

نه‌وا
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عیراقی ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی وڵاتی تا كاتێكی نادیار راگه‌یاند.
به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عیراقی به‌ بڕیارێك ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق تا كاتێكی نادیار درێژكردۆته‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بڕیاره‌كه‌ گه‌شتی فڕۆكه‌كانی مانگی سور و سه‌ربازی و یارمه‌تییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و فریاگوزارییه‌كان و بارهه‌ڵگر (كارگۆ) ناگرێته‌وه‌.
‌ده‌رچواندنی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عیراقی به‌هۆی ره‌وشی مه‌ترسیداری ‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌، كه‌ شه‌پۆلێكی به‌هێزی له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستپێكردوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group