هەردوو سەرۆكی دەزگای هەوڵگری ئیسرائیل و ئەمریكا لەبارەی ئێران كۆبونەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆمان گۆفمان بەڕێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) لە یەكەم گەشتی فەرمیدا بۆ ئەمریكا لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا (CIA) و چەند بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی كۆبوەوە.
ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە، سەردانەكەی گۆفمان دوو هەفتە لەمەوبەر ئەنجامدراوەو تێیدا پرسی جەنگ لەگەڵ ئێران و پەرەسەندنەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران تەوەرەی سەرەكی گفتوگۆكان بون.
بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی سەردانەكەی گۆفمان هەماهەنگیكردنی هەڵوێستەكان بوە لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دانوستانە بەردەوامەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group