نه‌وا
له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ حه‌وت ملیۆن حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ڕی worldometers، تا كاتژمێر 15:30 خوله‌كی رۆژی یه‌ك شه‌ممه ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته 7 ملیۆن و هه‌شت هه‌زارو 556 كه‌س ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش تا ئه‌و واده‌یه 402 هه‌زارو 686 كه‌س بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، 3 ملیۆن و 428 هه‌زارو 962 كه‌س چاكبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ڕه‌كه له ئه‌مریكا به یه‌ك ملیۆن و 988 هه‌زارو 700 كه‌س له‌پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته‌نه‌یه په‌تای كۆرۆنای تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌و دوای ئه‌ویش به‌رازیل له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌یه‌و روسیاش له‌پله‌ی سێیه‌مدایه.