نه‌وا
له شاری نه‌جه‌ف و قه‌زایه‌كی سنوری پارێزگای دیوانییه باشوری عیراق، خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا كه له‌میانیدا داوا له به‌رپرسان كرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان به هاووڵاتییان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی دارایی و كارگێڕیدا شكستیان هێناوه، ده‌ستله‌كار بكشێنه‌وه.
له‌وباره‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر له نزیك باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف ناوه‌ڕاستی شاره‌كه گردبوونه‌وه و دروشمه‌كانی دژبه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، حكوومه‌ت و ئێران-یان گوتووه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزێكی زۆری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی له ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و رێگه‌یان به خۆپیشانده‌ران نه‌داوه له باڵه‌خانه‌كه نزیك ببنه‌وه.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه هه‌ڵبكوتنه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ ئه‌وه‌ی بیسوتێنن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه رێگرییان لێكراوه.
له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، خۆپیشانده‌ران داوایان له پارێزگار و به‌رپرسانی فه‌رمانگه حكومییه‌كان كردووه، ده‌ستله‌كاربكشێنه‌وه.
هاوكات یه‌كێك له خۆپیشانده‌رانی دیوانییه به ناوی جه‌بار یاسری رایگه‌یاند كه سه‌دان كه‌س له دانیشتوی قه‌زای حه‌مزه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و له میانیدا رێگه‌ی قه‌زاكه‌یان به ئاراسته‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كه داخستووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگار نه‌توانێت بچێته سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی.
جه‌بار یاسری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ باسی له‌وه‌كردووه كه له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، داوایان كردووه زوهێر شه‌علان پارێزگاری دیوانییه و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی پارێزگاكه ده‌ستله‌كار بكشێننه‌وه.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه كه له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له سه‌رتاسه‌ری عیراق راگه‌یه‌ندراوه.