ته‌ندروستی عیراق: 1268 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران

07/06/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، هه‌زار و 268 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 28 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ كۆی ئه‌و هه‌زار و 268 حاڵه‌ته‌ نوێیه‌، 605 حاڵه‌تیان له‌ به‌غدا تۆماركراون و 133 حاڵه‌تیشیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانی تر له‌ پارێزگاكانی به‌سره‌، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، زیقار، ئه‌نبار، بابل، دیوانیه‌، سه‌لاحه‌دین، واست، كه‌ركوك و نه‌ینه‌وان.
هاوكات راشیگه‌یاندووه‌، 28 كه‌سی تریش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 282 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌، كه‌ 237 كه‌سیان له‌ به‌غدا بوون.
تا ئێستا 12 هه‌زار و 366 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه‌ پێنج هه‌زار و 186 كه‌س چاكبوونه‌وه‌ و 346 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group