كازمی لە بارەی موچەوە داوایەك ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەكات

28/06/2020 عێراق

نەوا
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات، لە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەراندا پەلە بكرێت و دوانەخرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، مستەفا كازمی لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی عەلاوی وەزیری دارایی جەختی لەوەكردەوە، كە موچەی فەرمانبەران بەبێ هیچ دواكەوتنێك دابەشبكرێت و پێویستە وەزارەتی دارایی كار لەسەر ئەو رێگەچارانە بكات كە لەبەردەستدان بۆ ئەوەی دابەشكردنی موچە دوانەكەوێت.
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە حكومەت جگە لە نەوت بیر لە سەرچاوەی دیكە بكاتەوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و دابینكردنی موچەی فەرمانبەران.
كازمی باس لەوەشكراوە، ئەم باردۆخەی ئێستا هەلێكە بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەنجامدانی چاكسازیەوە رووبەڕووی قەیرانە دارایی و ئیدارییەكان ببنەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group