عیراق.. نزیكه‌ی سێ هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

29/07/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و 968 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، دوو هه‌زار و 399 تووشبووش له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ 245 كه‌سیان له‌ هه‌رێمن و 131 كه‌سیان له‌ كه‌ركوكن.
راشیگه‌یاندووه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 68 كه‌سی تر له‌ عیراق به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
تائێستا 118 هه‌زار و 300 كه‌س عیراق تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ 83 هه‌زار و 461 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 70.6%ی تووشبوان و چوار هه‌زار و 603 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group