نهوا
بەهۆی تووشبوونی هەندێک لە کارمەندانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی کارەکانی رادەگرێت.
له راگەیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی بڵاویكردۆتهوه، لە رۆژی پێنجشەممە 2020/9/17ـەوە ئیش و کارەکانی رادەگرێت، ئەوەیش لە پێناو پابەندبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی.
له راگهیهندراوهكهدا رونیشكراوهتهوه، بڕیارەکە بۆ ئەوەیە، کە بینای بەڕیوەبەرایەتییەکە دەرمانڕێژ بکرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە سەردانیان نەکەن.
دەقی راگەیهندراوەکە:
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی
ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە سبەی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٠/٩/١٧ ئیش وکارەکانی رادەگرێت لە بەر پابەند بوون بە رێنمایەکانی تەندورستی وەتوشبوونی ھەندێک کارمەندی بەرێوەبەرایەتیمان بە ڤاێرۆسی کورۆنا لە سەر بریاری بەرێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی بریار درا بە راگرتنی ئیش و کارەکانی ناو بەرێوەبەرایەتی بە مەبەستی رژاندنی دەرمانی پاکژکەردنەوەی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە بەو مەبەستە سبەی پێنج شەممە دەوام رادەگرێت تکایە سەردانمان مەکەن.
راگەیاندنی رەگەزنامەی سلێمانی