نه‌وا
هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانیی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، شایسته داراییه‌كانى جوتیارانى پارێزگاكه دابه‌شده‌كرێت.
هێمن سه‌ید موراد له‌لێدوانێكدا به‌ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارێزگای هه‌ولێری وتوه "رۆژى یه‌كشه‌ممه 27-9-2020 ده‌ست به دابه‌شكردنى چه‌كی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌پێناو دروستنه‌بونی قه‌ره‌باڵغی، دابه‌شكردنه‌كه بۆماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانیی هه‌ولێر له‌لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ژماره پسوڵه‌ی 140 تا 440 و رۆژی دووشه‌مه‌ش له 441 تا 846 دابه‌شده‌كرێت.