نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتی ئاساشی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، "پاش بەدواداچون و لێکۆڵینەوە هێزەکانیان توانیان کەسێک دەستگیربکەن بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک و بریندارکردنی هاوڵاتییەکی دیکە ".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاندوه، كه له رۆژی 7/9/2020، له فلكه‌ی زراعه‌ی شاری هه‌ولێر، له ده‌سترێژی گوللـه‌دا هاووڵاتییه‌كی به‌ناوی "ئه‌لیاس قادر" كوشتووه و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌شی برینداركردووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
لەڕێکەوتی 7/9/2020 کاتژمێر11ی شەو لە چوارییانی (فلکەی زراعە)ی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی دەستڕێژی گوللـه‌دا،هاووڵاتی (الیاس قادر) گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی تریش برینداربوو.
پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا سەرەداوی تاوانەکە بدۆزرێتەوە و لە 23/9/2020 تاوانباری بکوژ بەناوی (گەیلان خالد حمد عباس) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی شاری هەولێر، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (406 ی.س) لامان بەندکرا و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەی دانا کە هەڵساوە بەتەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکەیان.
دۆسیەی تۆمەتبار لەلایەن دادگا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ڕاگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
26/9/202