نه‌وا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا چه‌ند پرسێك تاوتۆی كران، له‌وانه‌ش گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و چالاكییه‌كانی داعش.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئه‌منیی عێراق، چالاكیی چه‌كداریی دژی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاتان له به‌غدا و مه‌ترسی و لێكه‌وته‌كانی، هه‌ڕه‌شه‌كان و جموجوڵی داعش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ماده‌ی (140)ی ده‌ستور و ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له عێراق تاوتوێ كران.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ردولا جه‌ختیان له پێویستی و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاتان له به‌غدا و گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و چالاكییه‌كانی داعش تا دڵنیابونه‌وه له له‌ناوبردنی یه‌كجارییان كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی بون.