سواڵكەرێكی میلیاردێر دەستگیركرا

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای قەزوین لە ئێران رایگەیاندوە، سواڵكەرێكیان دەستگیركردووە، كە سامانەكەی چەندین ملیار تمەنە.
داود عەبدولمالكی جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای قەزوین بە ئاژانسی كاری ئێرانی راگەیاندوە، ئەو سواڵكەرە دوای ئەوەی لەگەڵ كارمەندانی شارەوانی كردویەتی بەشەر و هەڕەشەی لێكردوون دەستگیركراوە و دەركەوتووە، نزیكەی 12 ملیار تمەن و ئۆتۆمبێل و چوار بینای نیشتەجێبوونی هەیە.
هاوكات بە پێی وتەی بەرپرسانی دیكەی پارێزگاكە ئەو سواڵكەرە خۆی وەك كەمئەندام نیشان داوە و سەرباری ئەوەی چەند جارێك دەستگیرابوو، بەڵام بەردەوام بووە لە سواڵكردن.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو سواڵكەرە پێشنیازی كردووە بە بڕی 50 ملیۆن تمەن بەرتیل بدات بۆ ئەوەی دۆسیەكەی دابخرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group