گرانترین پێكهاتەی جیهان دیاریكرا

19/10/2020 وەرزش

نەوا
ماڵپەڕی "Transfermarkt"پێكهاتەی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهانی دیاری كرد و هەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی لە دەرەوەی پێكهاتەكەن.
ماڵپەڕەكە بڵاویكردوەتەوە، نرخی ئێستای رۆناڵدۆ 60 ملیۆن یورۆیە و میسی-یش 100 ملیۆنە، هەروەها محەمەد سەڵاحیش لە دەرەوەی پێكهاتەكەیە.
ماڵپەڕەكە بە لەبەرچاوگرتنی نرخی ئێستای یاریزانان، پێهاتەكەی بەمشێوەیە داناوە: 
گۆڵپارێز: یان ئۆبلاك -  ئەتلەتیكۆ مەدرید – 90 ملیۆن یورۆ
بەرگریكار – باڵی چەپ: ئەلفۆنسۆ دێڤێس - بایرن میونشن – 80 ملیۆن یورۆ
بەرگریكار – باڵی راست: ئەلێكساندەر ئارنۆڵد – لیڤەرپوڵ - 110 ملیۆن یورۆ
بەرگریكار – ناوەڕاست: ڤێرجل ڤان دایك – لیڤەرپوڵ – 80 ملیۆن یورۆ
بەرگریكار – ناوەڕاست: ماتیس دی لیخت - یوڤانتۆس – 70 ملیۆن یورۆ
هێڵی ناوەڕاست: جۆشوا كیمیچ – بایرن میونشن – 85 ملیۆن یورۆ
هێڵی ناوەڕاست: كیڤن دی برۆین – مانچستەر سیتی - 120 ملیۆن یورۆ
هێڵی ناوەڕاست: سادیۆ مانێ‌ – لیڤەرپوڵ – 120 ملیۆن یورۆ 
هێڵی ناوەڕاست: رەحیم ستێرلینگ – مانچستەر سیتی - 128 ملیۆن یورۆ
هێڵی هێرشبردن: كیلیان مباپێ‌ – پاریس سانجێرمان – 180 ملیۆن یورۆ
هێڵی هێرشبردن: نیمار دا سیلڤا – پاریس سانجێرمان – 128 ملیۆن یورۆ

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group