نه‌وا
ئه‌مریكا هۆشداری دا له‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی موشه‌كه دورهاوێژه‌كانی ئێران بۆ ڤونزویلا له‌ناویان ده‌به‌ن.
ئێلیۆت ئابرامز نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران و ڤه‌نزویلا به فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه، به‌هه‌موو جۆرێك دژی ره‌وانه‌كردنی موشه‌كه دورهاوێژه‌كانی ئێران بۆ ڤه‌نزویلا ده‌وه‌ستنه‌وه و رێگه ناده‌ن تاران و كاراكاس ئه‌و هه‌نگاوه بنێن.
وتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و موشه‌كانه بگه‌نه سه‌ر خاكی ڤهنزویلاش ئه‌مریكا بێ دوودڵی له‌ناویان ده‌بات.
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرا و له‌مه‌ودوا ئه‌و وڵاته ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكه به فه‌رمی ناناسێت و رووبه‌ڕووی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌بێته‌وه كه بیه‌وێت مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ تاران بكات.