نه‌وا
ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، هیوادارین پێشنیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوربێت له ده‌ستوره‌دانی سیاسی و حزبی و ده‌ڵێت ، ده‌بێت ئه‌مه دواجار بێت په‌نا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببرێت.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، هیوادارین پێشنیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پێشنیارێكی پیشه‌ییانه بێت بۆ جێبه‌جێكردنى میكانیزمه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به رێكاری قبوڵكراو ئه‌نجامبدرێت.
وتیشى، هیوادارین پێشنیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن دور بێت له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و حزبی و تائیفی و نه‌ژادی، ئه‌گه‌ر هۆكارى دواخستنه‌كه‌ش پیشه‌یی بێت، ئه‌وا ئێمه ملكه‌چ ده‌بین، ئه‌گه‌رنا بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه ڕێگری بكات له گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و داگیركاری و كاری نائاسایی، پێویستیشه ئه‌مه دواجاربێت په‌نا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ 16ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 دوابخرێت.