ژنە وەزیرێكی فەرەنسا بۆ مباپێ‌: تكایە مەڕۆ

20/02/2021 وەرزش

نەوا
وەزیری تەندروستی فەرەنسا داوا لە كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات دەكات كە فەرەنسا جێنەهێڵێت و روو نەكاتە یانەیەكی تر.

لە ماوەی رابردودا جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن كیلیان مباپێ‌ و ڕوو كردنە یانەی ریاڵا مەدرید بوە جێی باس و خواستی ناوەندە وەرزشییەكان، ئەم باس و خواستە سنورەكانی وەرزشی بڕیوە و تەنانەت گەیشتوەتە حكومەتی ئەو وڵاتەش.
دەزگاكانی راگەیاندنی فەرەنسا بڵاویانكردوەتەوە:  "رۆكسانا ماراشینۆنۆ" ژنە وەزیری تەندروستی فەرەنسا داواكاریەكی ئاڕاستەی مباپێ‌ كردوەتەوە و دەڵێت "كیلیان، پێویستە لە فەرەنسا بمێنیتەوە، دەمانەوێت بەردەوام بین لە بینینی یاریكردنت بەم شێوە نایابەی ئێستا".
كیلیان مباپێ‌ یەكێكە لە ئەستێرە گەنجە تازە پێگەیشتوەكانی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان و لەئێستادا ئاستێكی نایاب لە یاریگادا پێشكەش دەكات، لە كۆتا یاری یانەكەشیدا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توانی لە كۆی 4 گۆڵی یانەكەی سیانیان تۆمار بكات، كە یارییەكە بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانە فەرەنسیەكە كۆتایی هات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group