نه‌وا
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌ریده‌خات تیشكى خۆر مه‌ترسى مردن به ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌م ده‌كاته‌وه .
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه پێشتر له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ودواتر له ئیتاڵیا وئینگلته‌را دووباره كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و ناوچانه ده‌ژین كه تیشكى خۆریان زیاتر به‌ر ده‌كه‌وێت ،مه‌ترسى مردنیان به كۆرۆنا كه‌متره له‌كه‌سانى تر كه بێبه‌شن له تیشكى خۆر.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به‌راوردیان كردوه له‌نێوان ڕێژه‌ى مردن به‌كۆرۆنا، وئاستى تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی، وبۆیان ده‌ركه‌توه مردن له‌نێوان دانیشتوانى ئه‌و ویلایه‌تانه‌ى كه تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى تیێدا به‌رزه كه‌متره به ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 29 به‌راورد به‌ناوچه‌كانى تر ، له ئیتالیا وئینگلتهراش ڕێژه‌ى دابه‌زینى مردن له‌و ناوچانه ده‌گاته له سه‌دا 32 .
ئه‌و لێكۆڵه‌رانه هۆكارى ئه‌وه ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ ئه‌گه‌رى دردانى مادده‌ى ئۆكسیدى نهتهرات له له‌شى مرۆڤ كاتێك رووبه‌ڕوى تیشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌بێته‌وه وئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگر له زیاد بوونى ژماره‌ى ڤایرۆسه‌كه له له‌شى مرۆڤ وكه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى مردنى مرۆڤه‌كان