نه‌وا
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم ده‌ڵێت، بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی ته‌كسیه‌كان وه‌كو پێویست جێبه‌جێنه‌كراوه، باس له‌وه‌شده‌كات دوا واده بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵه.
سه‌لاح جه‌وهه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندوه: بڕیاری رێكخستنی ته‌كسیه‌كان و هه‌ڵواسینی لۆگۆی تایبه‌ت به پارێزگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پێویست جێبه‌جێنه‌كراوه و شوفێرانیش، وه‌كو پێویست كاریان به‌و بڕیاره نه‌كردووه.
وتیشی: ئاستی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه زۆر كه‌مه به‌جۆرێك له‌هه‌موو پارێزگاكان نه‌گه‌یشتۆته له 20%، دوا مۆڵه‌تیش بۆ پابه‌ندبوونی شوفێران و خاوه‌ن ته‌كسیه‌كان سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵه.
ته‌ئكیشیكرده‌وه: له‌كاتی ته‌واوبوونی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه یان هه‌ر بڕیارێكی دیكه ده‌ده‌ن.
سه‌لاح جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بڕیاره‌كه له مانگی 10 ی ساڵی 2019 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووه، ئامانج لێی رێكخستنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ته‌كسیه‌كانه له نێوان پارێزگاكان و ته‌كسی هێڵه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئامانجێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه پاراستنی سه‌رماڵی خاوه‌ن ته‌كسی و هاووڵاتیانه له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو و په‌یوه‌ندیكردنه به لایه‌نی په‌یوه‌ندار، به‌جۆرێك سه‌رنشینان دڵنیابن كاتێك ته‌كسی بۆ هاتوچۆ به‌كارده‌هێنن.