مۆرینیۆ بۆ رۆناڵدۆ: رووبكەرە رۆما

29/05/2021 وەرزش

نەوا -

جۆزیە مۆرینیۆی پرتوگالی و راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، داوا لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتمانی دەكات رووبكاتە یانەكەی.
تۆڕی SportMediased بڵاویكردووەتەوە، مۆرینیۆ پەیوەندی بە رۆناڵدۆوە كردووە و پێی وتووە، ئەگەر یانەی یۆڤانتۆسی جێهێشت ئەوا رووبكات یانەی رۆما.
ئەوەش هاتووە، رۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵ خواستی ئەوەی هەیە ئەگەر یۆڤانتۆسی جێهێشت ئەوا لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی سیستمی باجەوە لەو وڵاتە كە بە دڵی ئەستێرە پرتوگالیەكەیە.
رۆناڵدۆ لەساڵی 2018 ریزەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشت و روویكردە یانەی یۆڤانتۆس، وەرزی ئەمساڵیش یانەكەی لە پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵیدا بوو و بە ئەستەم توانی خۆی بگەیەنێتە بەشداریكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
هەمان وەرز رۆناڵدۆ  بە 29 گۆڵ، گۆڵكاری خولی ئیتاڵی بوو، ئەوەش یەكەم یاریزانە بتوانێت لە 5 خولە بەهێزەكەی ئەوروپا لە سێ‌ خولیاندا ببێتە گۆڵكار ئەوانیش خولەكانی "ئینگلیز، ئیسپانی و ئیتاڵی".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group