هەركەس كارتی دەنگدان وەربگرێتەوە پاداشت دەكرێت

26/09/2021 عێراق

نەوا-
حكومەتی عێراقی پاداشتی دارایی بۆ هەركەسێك داناوە بچێت كارتی دەنگدان وەربگرێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بكات، بەبێ‌ دیاری كردنی بڕی پاداشتەكە.
دادوەر جەلیل خەڵەف، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، حكومەت پاداشتی بۆ ئەو دەنگدەرانە دیاری كردووە كە كارتی دەنگدان وەردەگرنەوە تا بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردندا بكەن.
رونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا ئەو كارتانە لە ناوەندەكانی تۆماركردنی دەنگدەرانن و كاتی داخستنی ماوەی وەرگرتنەوەی كارتەكان نزیك بووەتەوە  و دوای كۆتایی هاتنی ماوەكە كارتەكان دەگوازرێنەوە بۆ نوسینگەی نیشتمانی كۆمسیۆن.
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و بەپێی دوایین لێدوانەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش، سەرجەم ئامادەكارییەكان كۆتاییان هاتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group