فاوچی: دەبێت هەموو مرۆڤایەتی تووشی ئۆمیكرۆن ببن

13/01/2022 جیهان

نەوا
ئەنتۆنی فاوچی راوێژكاری تەندروستی كۆشكی سپی ئەمریكا پێی وایە، رێگایەك نییە تاوەكو مرۆڤایەتی بپارێزێت لەوەی توشی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن نەبێت، تەواوی دانیشتوانی سەر زەویش دەبێت توشی ئەو ڤایرۆسە ببن.
فاوچی رایگەیاندووە، مرۆڤایەتی هیچ رێكەیەگی دەربازبوونی لە نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا نییە و ئەو ڤایرۆسە پەلاماری تەواوی دانیشتوانی سەر زەوی دەدات.
وتوشیەتی، بڕوایان وایە تەواوی مرۆڤایەتی توشی ڤایرۆسەكە دەبن، هەڕەشەی ئۆمیكرۆن كۆتایی نەهاتووە و مەترسیە گەورەكە لەو نەوەدایە.
ئەو پزیشكە دیارەی ئەمریكا بڕواشی وایە، جیهان دەتوانێت لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەدا هەڵبكات و وەك پەتایەكی وەرزی لێدێت، ئەگەر گەیشتین بەو قۆناغە و ڤاكسینێك دژی ئەو نەوەیە دۆزرایەوە، ئەوا هەنگاوێكە بۆ چوونە ناو قۆناغی راگوزەر و تێیدا وەك پەتایەكی وەرزی لێی دەڕوانین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group