ژنە پەیامنێرێكی كەناڵی جزیرە لەلایەن ئیسرائیلیەكانەوە كوژرا

11/05/2022 جیهان

نەوا-
شیرین ئەبو عاقلە خانمە پەیامنێری كەناڵی "الجزیرە"  لە فەلەستین بە گولـلەی هێزەكانی ئیسرائیل كوژرا و بەپێی زانیاریەكانیش، گولـلە بەر سەری كەوتووە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویكردووەتەوە، شیرین ئەبو عاقلە گولـلە بەر سەری كەوتووە و بارودۆخی زۆر خراپ بووە و بەهۆی ئەوەشەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو پەیامنێرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەكاتی روماڵكردنی هەڵكوتانە سەر خێوەتگەی "جنین" لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە كوژراوە، هەروەها عەلی سمودی پەیامنێری رۆژنامەی "قودس"یش بریندارە و گولـلەیە بەر پشتی كەوتووە بەڵام بارودۆخی تەندروستی جێگیرە.
لەكاتی هەڵكوتانە سەر خێوەتگەی جنین پێكدادانی چەكداری لەگەڵ فەلەستینیەكاندا دروست بووە، ژمارەیەك فەلەستینی بریندار بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group