دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر بەردەوامە

27/06/2022

نەوا-
كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، هیچ زیانێك لە كەوتنە خوارەوەی موشەكەكانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر نەكەوتووەتەوە و بەرهەمهێنانی غاز بەردەوامە.
كۆمپانیاكە سەبارەت بە هێرشە موشەكییەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بڵاویكردووەتەوە، هیچ زیانێك بەهۆی كەوتنە خوارەوەی موشەكەكانەوە نەبووە و بەرهەمهێنانی غاز بەردەوامە و نەوەستاوە، بەڵام پەرەپێدانی پرۆژەی فراوانكردنی "كۆرمۆر 250" بەشێوەیەكی كاتی رادەگیردرێت.
كۆمپانیاكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم رێوشوێنە ئەمنییە پێویستەكانی گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی كێڵگەكە و هێزی ئەمنی زیاتر گوازراوەتەوە بۆ پاراستنی كۆرمۆر.
لەماوەی رابردودا دوو جار هێرشی موشەكی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئەوەش كاردانەوەی زۆری ناوخۆیی لەسەر ئاستی عیراق لێكەوتەوە، بەپێی زانیاریەكانیش هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بەهۆی موشەكەكانەوە نەكەوتووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group