توێژینەوەیەك: زیاتر لە نیوەی توشبووانی ئۆمیكرۆن نازانن كە توشبوون

21/08/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ زیاتر لە نیوەی ئەو كەسانەی تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون نەیانزانیوە كە تووشبوون.
بەپێی توێژینەوەكە كە لە رۆژنامەی "جاما" بڵاوكراوەتەوە، نمونە لە 210 كەس وەرگیراوە كە بەشدارییان لە توێژینەوەكە كردووە و دەركەوتووە كە 56%ی ئەوانەی كە تووشی نەوەی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، نەیانزانیوە كە توشبووی ڤایرۆسەكەن.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە ئەو توشبووانە هیچ نیشانەیەكیان نەبووە و هەستیان بە پەتاكە نەكردووە.
نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا كە كۆتا نەوەی ڤایرۆسەكەیە بەوە ناسراوە، كە مەترسی لە هەموو نەوەكانی تر كەمترە و زانایان پێیان وایە، كە ئەو نەوەیە ئەگەری هەیە ئاماژەیەك بێت بۆ ئەوەی كە ڤایرۆسەكە دەبێتە پەتایەكی وەرزی و چیتر ئەو مەترسیە گەورەی پێشتری نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group