بازرگانی عیراق : كارتی بەشە خۆراكی مانگانە گەرەنتی كراوە

20/09/2022 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی هەوڵی هاوردەكردنی 300 هەزار تۆن دانەوێڵە  بۆ دابینكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی ساڵی داهاتوو دەدات.
محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی تایبەت بە بازرگانی دانەوێڵە رێككەوتون لەسەر كڕینی 300 هەزار تۆن دانەوێڵە بۆ عەمباركردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دانەوێڵانە بۆ دابەشكردنییەتی وەك بەشەخۆراكی مانگانەی چەند مانگێكی سەرەتای ساڵی داهاتوو بڕی 930 ملیار دینار دابینكراوە بۆ كڕینی .
ئاماژەی بەوەشدا، كارتی بەشە خۆراكی مانگانەش گرەنتی كراوە و هیچ نیگەرانی لەسەر نییە، بەشی ساڵێك دانەوێڵەی عەمباركراومان دەبێت و جەختی كردەوە، عیراق باشترین وڵاتی ناوچەكانی دەوروبەریەتی لەبەر ئەوەی پشتگیری خۆراكی لە كارتی بەشە خۆراكی مانگانە دەرنەهێنا وئاردیشی لە بەرهەمەكانی بەشە خۆراكی مانگانە هێشتەوە .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group