سودانی: پێنج ملیۆن دارو دارخورما دەڕوێنین

12/03/2023 عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆنگرەی عیراق بۆ كەشوهەوای لەپارێزگای بەسرە كردەوە كە نوێنەرانی وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی تیایدا ئامادەبون.
لە‌ڕێورەسمی كردنەوەی كۆنگرەكەدا سودانی جەختیكردەوە كە حكومەت بەردەوامە لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەكەی‌ كەبایەخێكی تایبەتی بەچارەسەرەكانی گۆڕانی كەشوهەوای داوە، هەروەها چەندین چارەسەری بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریە ئابوری و ژینگەی و كۆمەڵایەتیەكان داناوە. 
هەروەها سودانی جەختی لەگرنگی چاودێریكردنی كردەوە بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەتێڕوانینی عیراق لەبواری كەشوهەوا، لەگەڵ گرنگی پرۆژەكانی وزەی پاك و نوێ و هەوڵەكانی عیراق بۆ پاراستنی مافی عیراقیەكان لەئاوی هەردو روباری دیجلەو فورات. 
هەروەها سەرۆك وەزیریانی عیراق دەستپێشخەریەكی بۆ رواندنی 5 ملیۆن دارو دارخورما لەسەرانسەری پارێزگاكانی عیراق راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group