نەوا –
بەپێی توێژینەویەكی نوێ، زیادكردنی میوەی "گرەیپ فرووت" بۆ ژەمەكانت، یەكێكە لە هۆكارەكانی دابەزاندنی كێش و پێویستە پێش نانخواردن بخورێت.
بەپێی توێژینەوەكە كە لە ماڵپەڕی "رید"ی تایبەت بە تەندروستی بڵاوكراوەتەوە، سەرجەم بەشداربووانی توێژنەوەكە كە پێش ژەمەكانی نانخواردن نیوەی میوەی جۆری "گرەیپ فروت"یان خواردووە لەماوەی 3 مانگدا 1.6 كیلۆگرام لە كێشیان دابەزیوە.
ئەوەش هاتووە، بەپێی ئەوەش لەماوەی ساڵێكدا دەتوانن 6.3 كیلۆمەگرام لە كێش دابەزێنن تەنها بە بەكارهێنانی نیوەی ئەو جۆرە میوەیە پێش ژەمەكان، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی كە ئەو جۆرە میوەیە چەوری ناتوێنێتەوە بەڵام رێژەیەكی بەرز ئاوی تێدایە و وات لێدەكات هەست بە برسێتی بكەین و پرۆسەی هەرسكردنیش خێرا دەكات.
هەمان توێژینەوە باسی لەوەكردووە، گرەیپ فروت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "سی" و پێكهاتەی "پێكتین"ی تێدایە، كە جۆرێكی ریشاڵە و شی دەبێتەوە و كار لەسەر خاوكردنەوەی پرۆسەی رەقبوونی ملولەكانی خوێن دەكات، بۆیە جگە لە نیو میوە پێش ژەمەكان شارەزایان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن رۆژەكەیان بە خواردنی یەك میوەی گریپ فروت دەست پێبكەن، چونكە بە درێژایی رۆژەكەت سوودی لێ دەبینیت.