ژنێكی ئەمریكی بەهۆی زۆرخواردنەوەی ئاو گیانی لەدەستدا

05/08/2023 هەمەڕەنگ

نەوا - 
ژنێكی ئەمریكی تەمەن 35 ساڵ لە حاڵەتێكی دەگمەندا بەهۆی زۆرخواردنەوەی ئاوەوە گیانی لەدەستدا، ئەوەش بەهۆی توشبوون بە "ژەهراوی بوون بە ئاو" یاخود "كەمی سۆدیۆم لە خوێندا".
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە، ئەو ژنە كە ناوی "ئاشلی سمرز"ە و دایكی 2 منداڵە، لەكاتی بەسەربردنی پشوو لەگەڵ خێزانەكەیدا لە دەریاچەی فریمان لە ولایەتی ئیندیانا گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش هاتووە، ئاشلی پێش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هەستی بە سەرگێژ خواردن و سەرئێشە و وشكبوونەوە كردووە، بۆیە لە ماوەی 20 خولەكدا 4 بتڵ ئاوی خواردووە كە هەریەكەیان 500 میللیتر بووە، دوای گەڕانەوەشی بێهۆش بووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە، دەركەوتووە كە تووشی هەوكردنی قورس بووە لە مێشكیدا، بەهۆی ئەوەشەوە گیانی لەدەستداوە.
لای خۆیەوە ئالوك هروانی پزیشك وتویەتی، خواردنەوەی بڕێكی زۆر ئاو لەكاتێكی كەمدا دەبێتە هۆی "ژەهراویبوون بە ئاو"، كە گورچیلەكان ناتوانن بە خێرایی پێویست خۆیان رزگار بكەن لە ئاوی زیادە و ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سۆدیۆم لە خوێندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group