ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

دارایی عێراق: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجە پڕدەكرێتەوە

10/08/2018 عێراق
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتلە بازاڕەكانی جیهان، كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ پڕدەكاتەوە.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا ماهیر جوهان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە، عێراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ قەرز لە هیچ لایەك ناكات، تەنانەت پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیش نابات.
وتیشی وەزارەتەكەی بەپێی ژمارەی دانیشتوان، رێژەی پێویستی دامەزراندن بۆ پارێزگاكان بۆ تەرخان دەكات.
مانگی ئازاری ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق بودجەی 2018ی پەسەندكرد، كە بڕەكەی هەشتا و هەشت ملیار دۆلارە و دە ملیار دۆلاریش كورتهێنان لە بودجەدا هەیە.
لەبودجەی ئەمساڵدا نرخی نەوت بە 46 دۆلار خەمڵێنراوە، لەكاتێكدا نرخی نەوت لەمساڵدا گەیشتووەتە 70 دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group