باكوری كوردستان بەفر دایپۆشیوە

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

شەپۆلێکی بەفر بارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان کردووە و تا ئەمرۆش ئەو شەپۆلە بەردەوامی هەیە.
شەپۆلێکی چری بەفر بترین لە چەندین ناوچەی باکوری کوردستان بەردەوامی هەیە و هاتوچۆی لە چەند شارێکدا بە تەواوی پەکخستووە.
لە سنووری بینگۆڵی لە باکوری کوردستان بە هۆی زۆری رێژەی بەفر بارینەوە رێگای هاتوچۆی 228 ناوچە و گوند پەکیان کەوتووە و رێگاکان بە تەواوی داخراون.
لە سنووری جولەمێرگیش لە  47 رێگا کە لەچەند رۆژی رابردوودا داخرابوون، رێگای 23 ناوچە کراونەتەوە و کارەکانی پاککردنەوەی 15 رێگای دیکە هێشتا بەردەوامی هەیە .
لە ئەلازغ رێگای 30 گوند، لە شرنەخ 14 گوند و هەشت ناوچە  و لە سییرتیش 18 گوند  ڕێگاکانی هاتوچۆ داخراون
هاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی تورکیا، بەفربارین لە بەشێکی ناوچەکانی باکووری کوردستان بەردەوامدەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group