ئامادەكردنی/ مەعروف مەجید
21ی ئازار پێگەیەكی گرنگی لە لیستی رۆژە نێودەوڵەتی و جیهانییەكان لە نەتەوە یەكگرتوەكاندا هەیە، بەو پێیەی ساڵانە چەندین بۆنەی گرنگ لەم رۆژەدا یاد دەكرێتەوە.
21ی ئازار، رۆژی دایك.
بە یەكێك لە گرنگترین بۆنەكان دادەنرێت كە خەڵك لە سەرانسەری جیهان و بەتایبەتی لە ناوچەی عەرەبیدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، دیاری و گوڵ و شیرینی دەدرێت بە دایكان وەك دەربڕینی خۆشەویستی و پێزانین و سوپاسگوزاری بۆ گەورەكەیان كەدایكە.
21ی ئازار، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی ڕەگەزپەرستی
ئەم بەروارە وەك ڕۆژی جیهانی بۆ یادكردنەوەی كۆمەڵكوژی شارپڤیل دیاری كرا، كە تێیدا 69 خۆپیشاندەری ئاشتیخواز دژی ڕژێمی ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقا بە شێوەیەكی ترسناك كوژران.
21ی ئازار، ڕۆژی جیهانی نەخۆشی داون
نەتەوە یەكگرتووەكان یادی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی داون دەكاتەوە، ئەمساڵ گرنگی بە بەشداری ئەو كەسانە دەدات كە تووشی نەخۆشی داون بوون لە كۆمەڵگاكانیاندا بۆ تیشك خستنە سەر بەشدارییە بەنرخەكانیان، جا چ لە قوتابخانەكانیان، چ لە كارەكانیان، یان ژیانی گشتیان..
21ی ئازار رۆژی جیهانی شیعر
ڕۆژی جیهانی شیعر ئامانجی پاڵپشتیكردنی هەمجۆری زمانەوانی و پێدانی دەرفەتی زیاترە، وەك لە كۆنفرانسی گشتیی یونسكۆدا هاتووە كاتێك ئەم ڕۆژەی لە ساڵی 1999 پەسەند كرد.
21ی ئازار، ڕۆژی جیهانی دارستان و درەخت
ڕۆژی جیهانی دارستان و درەختەكان ئەمساڵ تیشك دەخاتە سەر شارەكان و چۆنیەتی بۆ بە دەستهێنانی ژیانێكی تەندروستتر و سەوزتر و گونجاوتر بۆ ژیانێكی بەختەوەر.
21ی ئازار، رۆژی نەورۆز
بۆنەی نەورۆز لە ساڵی 2009 لە لیستی نمونەیی فەرهەنگی گەلاندا تۆماركرا وەك نەریتێكی كولتووری كە زۆرێك لە گەلان ئاهەنگیان بۆ دەگێڕن، بۆنەیەكی دێرینە كە یەكەم ڕۆژی بەهار دیاری دەكات و سروشت نوێ دەكاتەوە.