وەزارەتی دەرەوەی روسیا: هێرشەكەی ئێران مافی رەوای بەرگریكردن بوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیانراوێكدا لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل داوای لە هەردوو لایەن كرد كە دان بە خۆیان دابگرن.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەبارەی هێرشەكەی ئێران كە بە موشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كردییە سەر ئیسرائیل راگەیانراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا جەختی لەوە كردوەتەوە كە ئەو هێرشەی ئێران لەسەر بنەمای مادەی 51 لە جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مافی بەرگریی رەوا بوەو رایگەیاندوە ئەوە لە وەڵامی هێرشی سەر كونسوڵخانەكەیان بوە لە دیمەشق.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان نیشانداوەو جەختی لەوە كردوەتەوە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لەمیانی پێكادانەكانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل ئەو قەیرانانە بەهۆی كردەوەی نابەرپرسیارانە پەرەیان پێ دەدرێت، داواش لە هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل دەكەین دان بە خۆیاندا بگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group