بەبۆنەی رۆژی ژینگەوە هەڵمەتێكی چوار هەفتەیی رادەگەیەنرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لەژێر ناونیشانی (ژینگەیەكی خاوێن، ژیانێكی تەندروست تر) بەبۆنەی رۆژی ژینگەی كوردستانەوە بە 16-4 هەڵمەتێك دەستپێدەكات.
بۆ ساڵی یانزدەهەم رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە رۆژی ژینگەی هەرێمی كوردستان هەڵمەتی چالاكی چوار هەفتەیی ژینگەیی لەسەر ئاستی كوردستان بەهەماهەنگی  پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ، شارەوانی چەمچەماڵ، كۆمپانیای كیبۆد، رادەگەیەنێت.

-چالاكی رۆژی ژینگە، (16نیسان بۆ 16ئایار)
16ی نیسان، چەمچەماڵ: هەڵمەتی نەمامچاندن، شارەوانی چەمچەماڵ. 
خەڵاتی مزگەوتە سەوزەكان، بە هەماهەنگی ئەوقافی چەمچەماڵ.
16ی نیسان، هەڵەبجە: هەڵمەتی دابەشكردنی تورەكەی خام، سمینارێكی تایبەت بە ژینگە، بەخشینی گوڵی سرووشتی، بە هەماهەنگی ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەكانی ژنان.
-سلێمانی: خەڵاتی چوار گوندی ژینگەپارێز، بە هەماهەنگی پارێزگاری سلێمانی، خەڵاتكردنی چەند شوێنێك كە دۆستی ژینگەن، بە هەماهەنگی ئامیلۆن دۆستی ژینگە
دروستكردنی هێلانە بۆ باڵندەكان، ناو باخچەی چەرموو+ مۆنۆمێنت+ سەرۆكایەتی زانكۆی چەرموو. بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی شارەوانی چەمچەماڵ، و قوتابخانە و باخچەی شاینی ناحكومی.
سازكردنی سمینارێكی ژینگەیی، بۆ د.محەمەد خانی، بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی زانكۆی چەرموو. 
نمایشكردنی پێشانگایەكی كاریكاتێری تایبەت بە گرفتەكانی ئاو لەسەر ئاستی جیهان.
سیانەی نەمامەكانی نێوان، تەكیە، چەمچەماڵ، 24 كیلۆمەتر. شارەوانی چەمچەماڵ، تەكیە.
هەڵمەتی ڕواندنی نەمام شەقامی ناحیەی تەكیە، ئاغجەلەر. شارەوانی تەكیە
هەڵمەتی دابەشكردنی نەمامی ئەلبیزا، بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كۆكار، لە كەركوك.
درووستكردنی كورتە فیلمێكی هۆشیاری ژینگەیی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن.
پارێزگای هەڵەبجە: چالاكی ژینگەیی، دانانی پۆستەری ڕێنمایی ژینگەیی لە، كێڵگەی كوردستان، خانەقای بیارە، هاوینەهەواری زەڵم،  ئامیلۆن دۆستی ژینگە،  بە هاوكاری ڕێكخراوی ژینگەی تەندرووست. 
سازدانی چەند بەرنامەیەكی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی لەسەر ئاستی كوردستان، لەسەر هۆشیاری ژینگەیی و بەكارنەهێنانی مادەی پلاستیك.
خەڵاتكردنی، ڕۆژنامەنووسانی دۆستی ژینگە، لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی.
سازكردنی چالاكییەك لە قەزای پێنجوێن.
سازكردنی چالاكیەك ئیدارەی ڕاپەڕین.
سازكردنی چالاكییەكی ژینگەیی لە ئیدارەی گەرمیان.
سازكردنی نیوەڕۆ خوانێك بۆ كرێكارانی ژینگەپارێز، لە ڕۆژی جیهانی كرێكاران. 
سەرجەم چالاكییەكان لە ماوەی(16/4) (16/5) ئەنجام دەدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group