شاخەوان عەبدوڵڵا: بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ كۆمسیۆن لە گفتوگۆداین و هەنگاو هەیە بۆ ئەوەی داواكارییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان جێبەجێ بكرێن.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، لە پەرلەمانی كوردستان كاتێك هەڵبژاردن دەكرێت كە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەكان بەشداربن و بەبێ پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژاردن ناكرێت، هەروەها لەگەڵ كۆمسیۆن لە گفتوگۆداین و تێبینییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەند وەربگیرێت، بێبەشكردنی 400 هەزار دەنگدەری كوردستان لە سەرجەم ناوچەكان لە دەنگدان پێشێلكردنێكی دەستورییە. 
ئاماژەی بەوەشدا، لە دواین كۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە بابەتی موچە چارەسەر بكرێت و دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەبێتە كێشە، یەكێك لە داواكارییەكانمان ئەوەبوە موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم هاوتا بكرێت لەگەڵ موچەی شەهیدانی عیراق و بەردەوامیش دەبين لە هەوڵەكان بۆ قەرەبوكردنەوەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group