سێ تۆمەتبار بەگومانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە دەستگیر كران

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری بەگومانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە دەستگیر كردو ئێستا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بە كەناڵ كوردستان24ـی راگەیاندوە، هێزەكانیان سێ تۆمەتباریان بە گومانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە دەستگیر كردوەو ئێستا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە بەمزوانە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێن.
بۆ دوەمجار لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا ئاگر لە سێ كۆڵانی بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوەو لە ئەنجامدا نزیكەی 50 دوكان سوتان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group